AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٢ ٠٨:٠٧

لە دەریای ناوەڕاست

وردەکاری هێرشێکی بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق دژی ئیسڕائیل

وردەکاری هێرشێکی بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق دژی ئیسڕائیل

بەرخۆدانی ئیسلامیی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاشکرای کرد کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر ئەم گرووپە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر کێڵگەی گازی "کاریش"ی ڕژێمی زایۆنی لە دەریای ناوەڕاست.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەک لە بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق، باس لەوە دەکات کە ئەو ئامانجە گرینگەیە کە بەرخۆدانی عێراق لە ماوەی ڕابردوودا لە دەریای ناوەڕاست کردوویەتییە ئامانج کێڵگەی گازی کاریش بوو.

پێشتر دانیال هاگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا پاگەندەی کردبوو کە لەم هەفتەیەدا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەناوچووە کە "لە دەریاوە ئیسرائیلی کردبووە ئامانج".

هەر لەو پێوەندییەدا بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق لە بەیاننامەیەکی پێشوودا ڕایگەیاند کە بە مەبەستی بەردەوامبوون لە بەرەنگاربوونەوەی داگیرکەران و یارمەتیدانی خەڵکی کەرتی غەززە و وەڵامدانەوەی ئەو تاوانانەی کە ڕژێمی داگیرکەر لە دژی ژنان و منداڵان و بەساڵاچووانی فەلەستینی ئەنجامیانداوە، بە چەکی پێویست ئامانجێکی گرنگی ڕژێمی زایۆنی لە دەریای ناوەڕاستی کردۆتە ئامانج و زیانی ڕاستەوخۆیان بە دوژمن گەیاندووە.

News ID 48423

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha